به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، بڵاوی كردەوە كە وەزیری دەرەوە ئیبراهیم جەعفەری كۆتایی بە بەكۆڕبەندی هاریكاری عەرەبی هێنا لە بەحرەین، دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆكی وەزیرانی ئەو وڵاتە خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە كۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كرد.
بەیاننامەكە دەڵێت، جەعفەری رایگەیاندووە كە چەكدارانی تیرۆرستی داعش لە 100 وڵاتەوە دێنە عێراق، بەڵام سەركەوتنی گەورەی بەسەریان دا هێناوە و هێزە عێراقییەكان بەتەواوی پێكهاتەكانی توانیویەتی چەندین ناوچە رزگار بكات.
هەر بەپێی بەیاننامەكە سەرۆكی وەزیرانی بەحرەین، جەختی كردۆتەوە كە عێراق رۆڵێكی گرنگی لە نێو وڵاتانی عەرەبی هەیە، سەقامگیری عێراق سەقامگیری ئێمەیە، بوژانەوەی بوژانەوەی ئێمەیە، عێراق بەربەستێكە لەبەردەم ئەو مەترسیانەی ناوچەكەی گرتۆتەوە، پێویستە متمانە بۆ لایەنەكانی ناوچەكە بگێڕینەوە.