کریستیەن ساینس مانیتۆر نووسی: لە هاوینی 1991، عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە کەمپێک لە دۆڵی بەقاعی لوبنان، خۆیی وەکوو مامۆستای نەوەی نوێی چریکەکان ناساند؛ شۆڕشگێرانێکی چەکدار بە ئیمان بە سۆسیالیزم و شەڕی شۆڕشگێرانە، پەروەردە کراو بۆ هێرش بۆ سەر گوندەکان و ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە دانوستانێک لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا. ئەو باسی لە شەڕ بۆ مرۆڤایەتی دەکرد و ئاشتیخوازیی نیشانەی لاوازی وەسف دەکرد.
بەڵام لە ساڵی 2025، دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە بیست ساڵ زیندانی لە دوورگەی ئیمرالی، هەر ئەو ڕێبەرە ، لە پەیامێکی مێژووییدا داوای لە پەکەکە کرد تا چەکەکانیان دابنێن، ڕێکخراوەکەیان هەڵبوەشێننەو و ڕێگاچارەی کورد لە تورکیا نەک لە ڕێغای شەڕەوە، بەڵکوو لە ڕێگای دیمۆکراتیک و بەشداری مەدەنییەوە شوێنگیری بکەن.
ئەو گۆڕانە بنەڕەتییە لە هەڵوێستدا، بەس گۆڕینی تاکەیی لە بیری ئۆجالان نییە، بەڵکوو ڕەنگدانەوەیەک لە گۆڕانە ستراتیژیکەکانی ناوچەکە، گوشاری نێودەوڵەتی، ماندوویی سیاسی و گۆڕین لە داواکارییەکانی کۆمەڵگای کوردییە.
لە پەروەردەی شێوەی دانانی مینەوە تا بیری سیاسی
تەنیا لە مانگی جوولای 1991دا، دە کەسی سڤیل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەهۆی تەقینەوەی مین کە گومان دەکرا لەلایەن پەکەکەوە چێندراون گیانی خۆیان لەدەست داوە. ئاڵبەت سوپای تورکیاش هێرشگەلێکی توندی کردووەتە سەر پەکەکە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: ڕێبەری شەڕ نەک ئاشتی
عەبدوڵڵا ئۆجالان سەبارەت بە ئەو پرسە دەڵێت کە ئەوانە درۆیە و دەروونناسی شەڕ و چاپەمەنی تورکیا ئەوانە دەڵێن. شەڕی ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورکیایە نەک خەڵکی تورکیا.
بە وتەی ئۆجالان، 5 هەزار چریکی پەکەکە لە خاکی تورکیا خەریکی شەڕن. بە بڕوای ئەو ڕیبەرانی کوردی هەرێم لەوانە جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی کە لەگەڵ سەدام حسێن دانوستان دەکەن بۆ خۆبەڕێوەبەری خەیانەتکارگەلێکن کە لە شەڕ کردن هەڵدێن. کەسانێک کە لاواز ببنەوە باس لە گفتوگۆ دەکەن.
خۆبواردن لە جگەرە؛ ئامادەیی بۆ شەڕ
ڕاهێنانی سەبازی بە چەکی کڵاشینکۆفەوە ئەنجام دەدرێت. ئۆجالان لە بەرانبەر سەربازانی تورکیاوە بڕوا بەخۆبوونی هەیە: ئەو بڕوای لەسەر ئەوەیە کە ئەرتەشی تورکیا دەترسێت. بە پێی بەیاننامەیەک لە پەکەکەوە لە مانگی ڕابردوو (مەی 1991)، 99 سەرباز، 22 ئەفسەر و چەندین پۆلیس و سیخوڕی تورک کوژراون، لە حاڵێکدا کە تەنیا 57 چریک شەهید بوون.
ئۆجالان نیسبەت بە جگەرەش هەستیارە. یەکێک لە ئەندامانی کەمپەکە دەڵێت: ئەو زۆر ڕقی لە جگەرەیە. جارێکیان چریکەکانی بۆ کێبڕکێی کەژەوانی بانگهێشت کرد. ئەوان لە نیوەی ڕێگاکە کەوتنە هەناسە بڕکێ. ئەو لەسەر کێوەکەوە هاواری کرد: ئەگەر سەربازی تورک نەتانکوژن، جگەرە دەتانکوژێت.
شرۆڤەی بەراوردی: لە شەڕەوە بۆ مرۆڤایەتی تا داخوازی بۆ داماڵینی چەک
ئەو گفتوگۆیە لە ساڵی 1991 ئەنجام دراوە؛ کاتێک کە عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە ڕاشکاوانە باسی لەسەر شەڕی چەکداری، هێرش بۆ سەر گوندەکان و ڕەتی یەکلایی دانوستان لەگەڵ تورکیا دەکرد. ئەو چریکەکانی سەربازانی شۆڕشگێرانەی سیاسی و ئایدۆلۆژی دەزانی و خۆی وەکوو مامۆستای نەوەی نوێی شەڕکەرەکان دەناسی.
بەڵام ئەمڕۆ لە ساڵی 2025 عەبدوڵڵا ئۆجالان دوای زیاتر لە بیست ساڵ زیندانی لە دوورگەی ئیمرالی لە پەیامێکی مێژووییدا داوا لە پەکەکە دەکات چەکەکانیان دابنێن و ڕێکخراوەکە هەڵبوەشێننەوە و پرسی کورد لە ڕێگای دیمۆکراتیکەوە چارەسەر بکەن.
342/
Your Comment