١٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٠
Source: Mehrnews
سوودانی: بەغدا دەبێتە میوانداری دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا ئامادەی میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە.

، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا سەفەرەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ عەرەبستانی سعوودی شوێنگیری دەکات؛ سەفەرێک کە کە تێیدا کۆبوونەوەی دوولایەنە و گفتوگۆگەلێک لەگەڵ ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسی تێدا بەڕێوە دەچێت.

سوودانی لە گفتوگۆ لەگەڵ سکای نیوز وتی: ئەنجامی ئەو سەفەرەی ترامپ دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە؛ بەتایبەتی سەبارەت بە شەڕ و درێژەی ئاڵزۆییەکان لە غەززە، لوبنان و هەروەها هیرشەکان بۆ سەر سووریا و یەمەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: عێڕاق پاڵپشتی هەر ڕێگایەک دەکات کە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و ئاشتی لە ناوچەکە بێت، بەتایبەتی چارەسەری دۆسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لەوانە پرسی فەلەستین. ناوبراو زیادی کرد: تا کاتێک کە مافی گەلی فەلەستین بۆ پێکهێنانی حکومەتی سەربەخۆ بە پێتەختی قودس بە فەرمی نەناسرێت، هیچ ڕێگاچارەیەک بوونی نییە و ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەکان درێژەی دەبێت.

سوودانی هەروەها ڕایگەیاند کە بەغدا دەبێتە میوانداری دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا؛ دانوستانێک کە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی عێڕاق بۆ بووژانەوەی گفتوگۆکان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بەڕێوە دەچێت، چونکوو دانوستان باشترین ڕێگا بۆ کۆنترۆڵی ئاڵۆزی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا هۆشداریی دا کە ڕێکنەکەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دەتوانێت ببێتە هۆی شەڕ؛ شەڕێک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری هەموو ناوچەکە دەبێت و نابێت ئیزن بدرێت ئەو شەڕە ڕوو بدات چونکوو لێکەوتەی قورسی دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha