کەناڵی "الجزیره" ڕاپۆرتێکدا وێنەگەلی شەڕی ڤیەتنام (1955-1975)ی لەگەڵ وێنەکانی شەڕی غەزە لە 7ی ئاکتەبری 2023 تا ئێستا بەراورد کردووە و دەنووسێ: وردەکارییەکانی ئەو کارەساتانەی خەڵکی سڤیل و مەدەنیی تێوەگلاندووە و لەوان کۆمەڵکوژی، گەمارۆ، ئاوارەیی بەکۆمەڵ و برسێتیان، سەرەڕای تێپەڕینی چەندین دەیە تەواو هاوشێوەی یەکترن و جەنایەتەکانی غەزە، مرۆڤ بیری کارەساتەکانی شەڕی ئەمریکا لە ڤیەتناممان بیر دەخاتەوە.
ئەمریکا لە شەڕی ڤیەتنام سەرجەم 8 ملیۆن تۆن مادەی تەقەمەنی بەکار هێنا و شار و گوندەکانی ویەتنامی تەواو کردە وێڕانە و پێدەچی ئامانجی ئەمریکا لەو کارە تەنیا سەرکەوتن لە شەڕ نەبووبێت، بەڵکوو بەجێهێشتنی وێنەگەلێکی لەبیرنەکراوە بێت لە درێژەی مێژوودا.
بە هەمان شیوە لە غەزەدا زیاتر لەسەدا 60ی ماڵ و بیناکان و لەوان قوتابخانە و نەخۆشخانەکان خاپوور کراون و ئەوڕۆکە لە غەزەش وەک ڤیەتنامی دەیەی 50 تا 70، هەموو شتێک ئامانجی ڕەوای ڕژیمی زایۆنی بەئەژمار دێن.
لە ڤیەتنام لە ماوەی دوو دەیە، دوو ملیۆن مرۆڤی بێتاوان کوژران و لە غەزەش کەمتر لە دوو ساڵ، زیاتر لە 50 هەزار فەلەستینی شەهید کراون و سەدان هەزار کەسیش بریندار و بزربوون و دوو ملیۆن کەسیش ئاوارەن.
خێزانە فەلەستینییەکان لە ئێستا بە تەواوەتی لە غەزەدا زیندەبەگۆڕ دەکرێن و هەزاران کەسی تر لە ژێر دار و پەردەکاندا شەهیدبوونە و هەلی دۆزینەوە و ناسینەوەیانە بۆ نییە.
ڤیەتنام زووتر لە فەلەستینییەکان بەرەوڕووی ئاوارەیی بوونەوە و زیاتر لە 12 ملیۆن کەسیان لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکاییەکان ناچار لە هەڵاتن و بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و ئەمە هەمان چیرۆکە کە لە غەزەدا دووپات دەبێتەوە؛ ئەویش لە ناوچەیەکی زۆر چکۆلەتر لە ڤیەتنام، بەڵام بە گەمارۆ و گوشارێکی زیاترەوە. لە ئێستادا زیاتر لەسەدا 90ی دانیشتووانی غەزە ئاوارە بوونە و شوێنێک بۆ نیشتەجێتی و حەوانەوە نادۆزنەوە و زیاتر لە 150 هەزار ماڵ و یانەی ئەو خەڵکە خاپوور بووە.
لە ڤیەتنامدا، سەربازانی ئەمریکایی بە ناوبردنی بەروبوومی کشتوکاڵی، هەوڵی برسی ڕاگرتنی دانیشتووانیان دەدا و لە غەزەشدا ڕژیمی زایۆنی ڕێوڕەوەکانی گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی بەڕووی دانیشتووانی ئەو کەرتە داخستووە و خەڵکیی لە خۆراک و دەرمان بێبەش کردووە.
بە چەشنێک کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هوشداری داوە کە زیاتر لە 2 ملیۆن فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەزە لە ئاستێکی مەترسیداردا بەرەوڕووی بێ خۆراکی و برسێتین و پێشگری لە گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەوان، هەڕەشەیەکی تۆقێنەرە لەسەر ژیانی ئەو خەڵکە.
لە ڤیەتنامدا خەڵکی سڤیل و مەدەنی بە چەشنێکی دڵتەزێن بوونە قوربانیی جەنایەتی سەربازانی ئەمریکایی و ئاوارەیی و برسێتی و گەمارۆ و کۆمەڵکوژی، تەنیا پشکی ئەوان لەو شەڕە بوو و هەموو ئەمانە هەر ئیستا خەریکە لە غەزەدا دووپات دەبێتەوە و پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی و کرانەوەی دەروازەکانی گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی زایۆنیی مەعاریۆ، لە یادداشتێکی بەراوردکارانە لە نێوان ئەو دوو شەڕە بە قەلەمی ئافرایم غانوور، دەنووسێ ئیسرائیل خەریکە شەڕێکی وەک شەڕی ڤیەتنام دەقەومێنێ؛ شەڕێک کە دوای 20 ساڵ درێژەخایاندن و کوژرانی زیاتر لە 58 هەزار سەربازی ئەمریکایی و قوربانیبوونی 4 ملیۆن ڤیەتنامی، واشنتۆن فاماندی تێیدا شکستی هێناوە و ناتوانێ شەڕەکە بباتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لەو شەڕەدا هەم لەباری چەکەمەنی و تەکنۆلۆژیا هەمیش لە هاوکێشەی هێزدا، دەستی باڵای هەبوو.
ئافرایم غانوور، دواجار بەو ئەنجامە دەگات کە چۆن شەڕی چریکی زلهێزەکان بە چۆکدا دێنێ و دەڵێ: حەماس لە ئێستادا توانیوتەتی هەزاران هێزی نوێ و بە ئەنگێزەی باڵاوە بۆ لای خۆی ڕاکێشت. ئەویش هێزێک کە تەنیا ئامانجیان بەشداری لە شەڕی چریکی بۆ پشەکشێکردن بە ئیسرائیل لە غەزەیە.
Your Comment