کۆمپانیایەکی زانست بنەمای چالاک لە بواری وەبەرهێنانی مادەی دژە شێرپەنجە، دڵ و دەمارەکان و بوارەکانی دیکەش، بە پاڵپشتی 100 ملیار تمەنی سندوقی داهێنان و گەشەپێدان و بە ئامانجی بەرز کردنەوەی ئاستی تەندروستی کۆمەڵگا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24 ی گوڵان کرایەوە کە دەبێتە هۆی ڕێکخستنی چوار هێڵی وەبەرهێنانی مادەی کاریگەری دەرمانی.
محەمەد ڕەزا عەبدوڵڵاهی کارگێڕی ئەو کۆمپانیا زانست بنەمایە بە ناوی ئاوان شیمی، سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو گەڵاڵە نوێیە وتی: جێبەجێ کرانی ئەو پڕۆژە لە ڕەزبەری 1401 ەوە دەستی پێکرد. ئەو گەڵاڵە بریتیە لە 4 هێڵی جیاواز کە دوو هێڵی بۆ وەبەرهێنانی بەرهەمی گشتیە کە ئێستا کرایەوە و دوو هێڵیشی بۆ وەبەرهێنانی بەرهەمی هایپوتنت واتا مەترسیدارە کە پێش بینی دەکرێت شەش مانگی دیکە بکرێتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: بە ڕێکخستنی تەواوی ئەو گەڵاڵە، ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار پاشەناز دەکرێت بۆ وڵات.

چوار هێڵی وەبەرهێنانی مادەی کاریگەر بۆ دەرمانی شێرپەنجە و دڵ و دەرمارەکانی کۆمپانیایەکی زانست بنەما بە پاڵپشتی 100 ملیۆن دۆلاری سندوقی داهێنان و گەشەپێدان کرایەوە.
Your Comment