١٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٠
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی عێڕاق سەردانی ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب سەفەری تاران دەکات.

 لە کەناڵی چواری تەلەڤیزیۆنی عێڕاق، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە سەفەری خۆی بۆ ئێران بەم زووانە هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕایگەیاند: بەنیازم دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا بچمە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکەم.

فواد حسێن سەبارەت بە دانوساتنەکانی نێوان تاران و واشنتۆنیش وتی: بەغدا بەتواوەتی ئاگاداری ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە و شکستی ئەو دانوستانانە پرسێکی مەترسیدارە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گوشاری ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی پێوەندی بازرگانی عێڕاق لەگەڵ ئێران وتی: ئەمریکا جەختی کردووە کە کڕینی نەوت و گازی ئێران، پاڵپشتی دارایی لە تاران بووە و ئەبێ ڕابگیردرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha