١٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٢:٥٥
Source: Mehrnews
تەپۆڵکەی حەسەنلوو میراتی شارستانیەتی 8000 ساڵە/ کاپی زێڕینی پڕاوپڕ لە هونەر

تەپۆڵکەی کۆنی حەسەنلوو بە مێژووی زیاتر لە هەشت هەزار ساڵ پێش لە لەدایک بوونی مەسێح لە نەغەدە نمانەیەک لە مێژووی کۆنی ئێرانی ئیسلامییە.

 تەپۆڵکەی کۆنی حەسەنلو لە نێو دەشتێکی سەرسەوز کە بە سلدوز ناسراوە لە پاڵ گوندێک بە هەمان ناو جێگیرە، چەند گوندی دیکە ، گوندی حەسەنلویان گرتووە و چەند تەپۆڵکەی کۆنی دیکەش تەپۆڵکەی حەسەنلویان گرتووە وەک بڵێی لە کاتی ئاوەدانی حەسەنلو و شارستانیەتی گەورەی ، شارستانیاتی دیکەش لەگەڵ ئەو تەپۆڵکە لە پێوەندیدا بوون و هاودەورەی شارستانیەتی حەسەنلو بوون.

بوونی تەپۆڵکەی کۆنی دیکە بێژەری ئەو چیرۆکەیە کە هۆزەکانی دانیشتووی ئەو تەپۆڵكە یەک ڕەچەڵەکیان بووە و پێکەوە دانوستانیان بووە لە ئەو تەپۆڵکەگەلە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تەپۆڵکەی کۆنی پسدلی، حاج فیرووز، تایبە، دووپشک تەپە، تەپۆڵکەی کوییک، میراوا، ساخسی تەپە، نیزام ئاوا و محەمەد شا کە بە مەودای جیاوازەوە جێگیر بوون و دەوروبەری تەپۆڵکەی حەسەنلویان گرتووە.

تەپۆڵکەی حەسەنلوو میراتی شارستانیەتی 8000 ساڵە/ کاپی زێڕینی پڕاوپڕ لە هونەر
بینینی ئاسەواری نیشتەجێ بوون لە هەزارەی شەشەمی پێش زایین لە حەسەنلو

بە پێی داتا کۆنینەناسییەکانی ئەو تەپۆڵکە لە 10 خولی نیشتەجێ بوونی تێدا هەبووە و بارستایی لۆیەکانی هەر سەردەمێک دیارە کە خولی دەهەمی کە کۆنترین خولی کۆنی نیشتەجێ بوونی حەسەنلو دێتە ئەژمار، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەزارەی شەش تا هەزارەی سێهەمی پێش زایین و ئەو خولە لە سەردەمی سەرەتایی بەردینەوە دەست پێدەکات و تا سەردەمی کۆن، مادەکان و سەردەمت ئیسلامی درێژەی دەبێت.

دەورتادەوری قەڵاکە دیوارێک بە ئەستووری سێ مەتر و بەرزایی حەوت مەتر گیراوە و سەرتاسەری ئەو دیوارە تاوەری چوارگۆش بە مەودای 30 مەتری چێ کراوە و بەرزایی تاوەرەکان باش دیار نییە.
تەپۆڵکەی حەسەنلوو میراتی شارستانیەتی 8000 ساڵە/ کاپی زێڕینی پڕاوپڕ لە هونەر
تەپۆڵکەی حەسەنلوو میراتداری شارستانیەتی8000 ساڵە

لەلای دەرکەی چوونە ژوورەوەی حەوشەکەیدا، کۆمەڵێک بینا وەکوو هۆڵی گەورە یان پەرستگە و ژمارەیەک ژوور هەیە. لەم نێوانەدا پەرستگەکە زۆر سەرەنج ڕاکێشە. ئەو پەرستگە میچ و ئەستوونی چێوی هەیە و زیاتر لە 30 مەتر درێژایی و زیاتر لە پێنج مەترس پانایی هەیە.

لە قەڵای حەسەنلوو، ژوورگەلێکیش بۆ هومار و چێشتخانە و چەکخانە تەرخان کراوە. لە دەڤەری ڕۆژاوایی حەوشەکەدا، نزیک بە 15 ژووری گەورە و بچووک هەیە و کاپی زێڕینی حەسەنلوو لە یەکێک لە ژوورەکانی هەمان بەش دۆزراوەتەوە.
تەپۆڵکەی حەسەنلوو میراتی شارستانیەتی 8000 ساڵە/ کاپی زێڕینی پڕاوپڕ لە هونەر

کاپی زێڕینی حەسەنلوو پڕە لە هونەر و ئەفسانە

گرینگترین ئاسەواری دۆزراو لە تەپۆڵکە کۆنی حەسەنلوو کە گرینگایەتی تایبەتی هەیە لە جیهان و کۆنینەناسیدا، کاپی زێڕینی حەسەنلوویە. کێشی ئەو کاپە 950 گرام ، بەرزاییەکەی 21 سەنتی مەتر، باناییەکەی 25 سانەتی مەترە و ئێستا لە مۆزەخانەی ئێرانی کۆن لە تاران دانراوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha