سەید عەباس عێراقچی لە درێژەدا وتی: ئێران هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی ڕاگەیاندووە. ئێمە بە شێوەی فەرمی هۆشداریمان داوەتە سەرجەم واژۆکارەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە هەر جۆرە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنێک لە ڕێکاری"گەڕانەوەی خۆمەشی گەمارۆکان" لێکەوتەگەلێکی بەدواوە دەبێت کە نەک هەر دەبێتە کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە ئەو ڕێککەوتنە، بەڵکوو لەوانەیە ببێتە هۆی ئاڵؤزیگەلێک کە هیچ گەڕانەوەیەکیان نەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: سێ وڵاتی ئەورووپی ئەبێ لە خۆیان پرسیار بکەن کە چۆن گەییشتوونەتە ئەو بنبەستە.
وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد:دوای دانوستان لەگەڵ ڕووسیا و چین، ئامادەیی خۆمان بۆ سەفەر بۆ پاریس، بەرلین و لەندەن بۆ دەسپێکی وەرزێکی نەێ لە پێوەندیەکان دەربڕی. ئەو داهێنانە بووە هۆی ئەنجامی گفتوگۆگەلێکی سەرەتایی لە ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوە-دەسپێکێکی کز بەڵام هیوابەخش.
ناوبراو وتیشی: شێوەی وەڵامی ئێمە بە ئەو چرکە هەستیارە، داهاتووی پێوەندییەکانی ئێران و ئەورووپا زۆر قووڵتر لە ئاستی چاوەڕوانیەکان، پێک دەهێنێت. ئێران ئامادەیە کە وەرەقەکە وەربگێڕێتەوە. هیوادارین کە هاوبەشە ئەورووپییەکانیش ئاوەها ورەیەکیان هەبێت.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نووسی: هەر جۆرە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنێک لە ڕێکاری سنەپ بەک لێکەوتەی جیدی بەدواوە دەبێت،
Your Comment