مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لە ڕیوڕەمسی بەرزڕاگرتنی حەوتەی مانگی سوور لە هۆڵی سەرکردەکاندا، وتی: تۆقێنەرە ژیان لە جیهانێکدا کە تێیدا وڵاتانی پاگەندەکاری مافی مرۆڤ و شارستانییەت، بە چەک و بۆمب و مووشەک پەلاماری خەڵکی بێتاوان دەدەن و لە ژێر تەلێک لە وێرانەدا دەیانخێکنن و هاوکات ئیدعای مرۆڤایەتی، مافی مرۆڤ، ئاشتی و ئازادی دەکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە بێدەنگبوونی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لەوان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەمبەر بەو جەنایەتانە، جەختی کرد: جەنایەتکاران کاتێک لە پشت ماکەکانەوە باسی دیموکراسی، ئازادی، ئاشتی و ئاسایش دەکەن، بەلام لە گۆڕەپانی کرداردا، خۆیان لە دڕندەترینی ئاژەڵان، دڕندەترن و سەتر ئەوەی کە جەنایەتەکانیشان دەدەنە پاڵ دیتران و خۆیان بەبێ تاوان دەزانن.
Your Comment