، ڕۆژنامەی "رای الیوم" لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە پەرەسەندنی دیاردەی بازاڕی کۆیلەفرۆشی لە سووریا، نووسی: ڕای گشتیی لە سووریا لە پەنای هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئەو وڵاتە و هێرشی تیرۆریستان لە دژی کەمینەکان، بەرەوڕووی پرسێکی ڕاچڵەکێنەر و تۆقێنەر بە ناوی "کۆیلەفرۆشی" بوونەتەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە بە ئاماژە بە پێشینەی جیهادی نکاح و فرۆشی ژنان لای تیرۆریستانی تەکفیری، ڕاشیگەیاند: لە ئێستا سووریا خەریکە دەبێتە بازاڕێکی ئاشکرای کۆیلەفرۆشی و تیرۆریستانی سەر بە دەسەڵاتی نوێ دەستیان کردووە بە دزینی ژنانێک عەلەوی و کەمینەکانی تر.
ڕاپۆرتەکە زیادی دەکات کە لە ئێستادا خەڵکی سووریا ناتوانن ئاسایشی ژنانی خۆیان لە ناو قوتابخانە و زانکۆکان دابین بکەن و دەشڵێ: ئەنجومەنی ئیسلامی عەلەوییەکانی سووریا لەوبارەیەوە بە ناردنی نامە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕفاندن و دزرانی 60 کچی عەلەوی لە سووریا هەواڵی داوە.
Your Comment