١٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٤
Source: Parstoday
ڕێبەری باڵای ئێران: کرێکار سەرمایەی سەرەکیە بۆ وەبەرهێنان

هەزاران کرێکار لە سەرانسەری وڵات لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران کۆبوونەوە.

 ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هەزاران کرێکار لە سەرانسەری وڵات لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایانگەیاند: کرێکار یەکێکە لە بناغە سەرەکییەکانی سەقامگیری و مانەوەی کۆمەڵگە و سەرمایەی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی دروشمی ساڵی سەرمایەدانەری بۆ وەبەرهێنانە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهید ڕەئیسی ڕایگەیاند: کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کارگەی داخراو و پەکەوتەکان لە سەردەمی دەوڵەتی شەهید ڕەئیسی یەکێک لە شەرەفەکانی ئەم شەهیدە ئازیزەیە.

ناوبراو ئاماژەی بە پرسی ڕچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و ئیمنی کرد و ڕایگەیاند: پرسێکی دیکە سەلامەتی کرێکار و سەلامەتی جەستەیی کرێکارە. بەداخەوە لە ماوەی یەک دوو ساڵدا هەواڵی ناخۆشمان لە کانگاکان بیستووە، بەڵام تەنیا لەوێ نییە؛ لە شوێنەکانی تر و لە کارگەکانی تریشدا بۆم ڕاگەیەندراوە کە پرسی سەلامەتی بابەتێکی زۆر گرنگە کە دەبێت لە ڕووی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پابەندبوونی تەکنیکییەوە گرنگی پێبدرێت، و بە شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە سەلامەتی کرێکاران مسۆگەر بکات.

وتیشیان: بابەتێکی گرنگ لە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆدا بەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆییە و ئەمە دەبێت بکرێتە کولتوور.

زیادیشیان کرد کە ئەو سیاسەتە لایەنگریانەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا دژی گەلان بەکاردەهێنرێن؛ ئەوان هەوڵ دەدەن ئەو پرسانەی پەیوەستن بە فەلەستینەوە لەبیربکەن.

ڕوونیان کردەوە: گەلانی موسڵمان نابێت ڕێگە بەم کارە بدەن. نابێت ڕێگەی پێبدەن. بە دەنگۆی جۆراوجۆر، بە وشەی جۆراوجۆر، بە هێنانە پێشەوەی بابەتی نوێ، وشەی نوێی ناپەیوەندیدار، بێ مانا، هەوڵ دەدەن خەڵک پرسی فەلەستین لەبیر بکەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئەو تاوانەی کە ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، لە فەلەستین ئەنجامی دەدات، شتێک نییە کە چاوپۆشی لێ بکرێت. دەبێت هەموو جیهان لە دژی بوەستێت. ئەوان دژی خودی ڕژێمی زایۆنی و هەم لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی دەوەستن.

.ئەمریکییەکان پشتیوانی لەو تاوانە دەکەن. ئێستا لە جیهانی سیاسەتدا شتگەلێک دەگوترێ کە ڕەنگە پێشنیاری پێچەوانە بکەن، بەڵام ئەوە واقیعی مەسەلەکە نییە. واقیعەکە ئەوەیە کە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، گەلی ستەملێکراوی غەززە، ئەمڕۆ نەک هەر ڕووبەڕووی ڕژێمی زایۆنیستییە، بەڵکوو ڕووبەڕووی ئەمریکا و بەریتانیا دەبنەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha