ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر بە ئاماژە بە ئامادەبوونی شاندی تەکنیکی لە خولی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا وتی: دەتوانم لێدوان لەسەر شاندەکەی خۆمان بدەم.
وتیشی: شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێکهاتووە لە کەسانی پسپۆڕ و زانای پێویست لەم قۆناغەی وتووێژەکاندا، خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکەمان دەکات.
شایانی باسە کە سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تیمە تەکنیکییەکان بەشداری چوارەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا ناکەن.
342/
Your Comment