پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) ئەنجامنامەی 12ـەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە و ڕایگهیاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی تەشکیلاتی پهكهكه و کۆتایی بە شەڕی چەکداری درا، بەوەش کۆتایی بەو چالاکییانە هێنرا کە لەژێر ناوی پهكهكهدا ئەنجام دەدرێن.
پهكهكه دهڵێت، کۆنگرەی نائاسایی 12ی پەکەکە، هەڵسەنگاندنی کرد کە چالاکی پەکەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە رێگای سیاسەتی دیموکراتییەوە و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژویی خۆی تەواو کرد، لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی شەڕی چەکداریدا، کە پرۆسەی جێبەجێکردنی لەلایەن ئۆجەلانەوە بەڕێوە دەبرێت و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنا.
342/
Your Comment