١٢ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٩
Source: Mehrnews
کاڵکان: هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەسپێکێکی نوێیە؛ وردەکارییەکانی دوا کۆنگرەی پەکەکە

کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە وردەکارییەکانی دوازدەهەمەین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ژێر ناوی "کۆتایی ڕێکخراوەیی" و دوورنوێنی "دەسپێکێکی نوێ"ی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فورات، دوازدەهەمین کۆنگرەی نایاسایی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) لە 5 تا 7ی مەی لە دوو ناوچە لە ناوچە بەرگرییەکانی مێدیا بە شێوەی هاوکاتی بەڕێوەچوو و لەم کۆنگرەدا بەرپرسانی باڵای پەکەکە و لەوان ئەندامانی کومیتە ناوەندی، کۆنسەی سەرۆکایەتی(KCK) و ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی پاراستنی گەل(HPG) و نوێنەرانی پێکهاتەی ژنان و لەوان پارتی ئازادی ژنانی کوردستان(PAJK) و کۆمەڵەی ژنانی کوردستان(KJK) بەشدارییان نواند.

کۆنگرەکە وێڕای پێشکەشکران بە یادی عەلی حەیدەر کایتان(فوئاد) و ڕەزا ئاڵتوون وەک دوو کەسایەتیی ناسراوەی پەکەکە کە لە ساڵانی 2018 و 2019 کوژراون و هێمای "ڕاستی و هەڤاڵانی ئازادی" یادیان لێ کرابوو، هەروەها بە ڕازێندرانەوەی ناو هۆڵەکان بە وێنەگەلێک لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرکردە پێشووەکانی پەکەکە و هەروەها بە پۆستێرەیەک لە سێری سوورەیا ئۆندەر ئەندامی کۆچکردووی وەفدی ئیمرالی و پاش یەک خولەک بێدەنگی بۆ یادی قوربانیانی پەکەکە دەستی پێکرد.

دۆران کاڵکان ئەندامی کۆنسەی بەڕیوەبەرایەتی پەکەکە، لە سەرەتای کۆنگرەکە وتارێکی ئاراستە کرد و ڕایگەیاند: ئەم کۆنگرەیە نەک کۆتایی، بەڵکوو دەسپێکێکی نوێ بۆ قۆناغێکی نوێیە و ئێمە بە داخستنی دۆسیەی پێکهاتەی کلاسیکی پەکەکە، لە راستیدا خەریکی کردنەوەی ئاسۆگەلێکی نوێی خەبات و ڕێکخستنی لە چوارچێوەی پارادایمێکی نوێین.

کاڵکان جەختی لەوەش کرد کە ئەم کۆنگرەیە هاوشیوەی یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە لە 1978ـه، بەلام ئامانجی ئەمجارەیان "دانانی پەکەکە لە پێگەی مێژوویی خۆی و ڕەخساندنی بەستێن بۆ جومگەبەندیی نوێ"ـیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لەو کۆنگرەیە، پاش وتاردانی کاڵکان و ئاراستەکرانی ڕاپۆرتگەلێکی سیاسی و شرۆڤەیی، ڕاپۆرتێک بە پێی ڕوانگە و چوارچیوەی تیۆریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئامادە کرابوو، خوێندرایەوە و تێیدا وێڕای نرخاندنی پەکەکە وەک هێمای بەرخۆدان، لەخۆبوردوویی و بووژانەوەی کوردی ئازاد و ژن‌تەوەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، جەخت لەوە کرابوو کە "پەکەکە لە 50 ساڵی ڕابردوو و لە کاتێکدا کە شوناسی کوردەکان لە پەڕژینی سڕانەوە و لەناوچووندا بوو، ئەم شوناسەی بە شیوەی بنەڕەتی بووژاندنەوە و بووە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسیی هاوچەرخی کوردستان".

گرنگترین بەشی ئەم کۆنگرەیە بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندنی، باس و لێکدانەوەی پێشنیارەکان لەبارەی هەڵوەشانەوەی پێکهاتەی فەرمیی پەکەکە و کۆتایی‌هێنان بە شەڕی چەکدارانە بوو و پاش سێ ڕۆژ لەو ئاراستەکرانی ئەو گفتوگۆیانە، بڕیاری یەکجاری بە مەرجی سەرەکیی "ڕێنوێنیی ڕەوتی گواستنەوە لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان"ـەوە، دەرکرا.

لەو بڕیارنامەی یەکجارییەدا هاتووە: "هەڵوەشانەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی بە هیچ جۆرێک بە مانای کۆتایی شەڕ نییە، بەڵکوو دەسپێکێکە بۆ قۆناغێکی نوێ کە تێیدا خەڵکی کورد و بە تایبەت ژنان و گەنجان بە پشتبەستن بە سیاسەتی دیموکراتیک، ڕێکخستنی مەدەنی و خۆبەڕیوەبەریی فەرهەنگی، کۆمەڵگای نوێی کوردی بنیار دەنێن".

هەروەها جەخت لەوەش کرا: دەسپێکی ئەم قۆناغە، تەنیا بە "بەفەرمی‌ناسینی مافی هاوبەشیی سیاسی ئۆجەلان و دانانی گەرەنتی‌گەلی یاسایی تۆکمە بۆ ڕەوتی ئاشتیی سەقامگیر" مومکینە.

بڕیارنامەکە لە کۆتاییدا وێڕای بانگهێشتی ئەنجومەن، حزبە سیاسییەکان، دامودەزگا مەدەنییەکان، گرووپگەلی مەزهەبی، میدیاگەلی ئازاد و ڕۆشنبیران بۆ هاوبەشی لە هەنگاونان لەو بوارە مێژووییەدا، بە کۆی دەنگ پەسند کرا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha