١٢ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٣
Source: Mehrnews
هەوڵی ئەمریکا بۆ پەکخستنی دۆسیەیەکی ڕەش

پەرلەمانتارێکی عێراقی ئاماژەی دایە سەر هەوڵی ئەمریکا بۆ چارەسەرنەبوونی دۆسیەیەکی ڕەش.

  موختار مووسەوی پەرلەمانتاری عێراقی جەختی کرد کە ئەمریکا نایەوێت کۆتایی بە دۆسیەی رەش لە سووریا بهێنێت؛ ئەو دۆسیە ڕەشە پێوەندی بە کەمپی ئەلهەول لە ژیر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر بە ئەمریکایە.
مووسەوی زیادی کرد: کەمپی هۆل یەکێک لە گرینگترین دۆسیە ڕەشەکان دێتە ئەژمار کە ئەمریکییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگای هێزەکانی سەر بە خۆیەوە لە ناوخۆی سووریا لە کۆنترۆڵدایە.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا هەوڵ دەدات نەوەیەکی نوێ لە تیرۆریستەکان لە ئەو کەمپە پەروەردە بکرێن تا بە شێوەی ڕاستەوخۆ ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەو ناوچە. ئەو هەڕەش ەگەورە لە سەر عێراقیش هەیە چونکوو وڵاتی ئێمە زیاتر لە 600 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا هەیە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha