١٢ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٨
Source: Mehrnews
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران: وڵامی هەر دەستدرێژییەک پەشیمانکەرەوە دەبێت

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ڕووی لە دوژمنان کرد و وتی: ئەگەر ئێوە دەست بە ململانێ لەگەڵ ئێران بکەن، کۆتایی شەڕ لەگەڵ ئێوەدا نابێت، هەر حیسابێکی هەڵە بۆ دەستدرێژکاران جێگەی داخ دەبێت.

  سەردار محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران لە میانی سەردانێکی مەیدانی بۆ یەکینەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەرتەش و سپای پاسداران لە باشووری وڵات، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بە دوایین دۆخی ئامادەیی شەڕ و بەرگریی هێزە چەکدارەکانی ئێران کرد.

لەم سەردانە دوو ڕۆژەدا کە بە ئامادەبوونی سەردار سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەش و سەردار حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران ، یەکەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش و هێزی دەریایی سپا لە کەناراوەکانی باشووری وڵات بە وردی پشکنینیان بۆ کرا.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ڕووی لە دوژمن کرد و وتی: ئەو دوژمنانە ئاگادار دەکەمەوە کە هەندێکجار لەژێر وەهمی هەڕەشەیەکدان لە دژی ئێران کە ڕەنگە ئێوە دەستپێشخەری ململانێیەک بن، بەڵام ئێران کۆتایی و کات و شوێن و شێوازی درێژەدان بە شەڕەکە دیاری دەکات. هەر حیسابێکی هەڵە بۆ هێرشبەران تێچووی زۆری دەوێت و جێگەی پەشیمان دەبێتەوە.دەبێت

باقری ڕوونیشی کردەوە: ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئەو دوژمنانەی کە هەندێک جار مەترسی لەسەر سیستم دروست دەکەن ئەوەیە کە ڕەنگە ئێوە لەسەر بنەمای حیسابێکی هەڵە دەست بە ململانێیەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکەن، بەڵام کۆتایی هاتنی ململانێکان، شێوازی ململانێکان، کات و شوێنی ململانێکان و پەرەسەندنی ئیتر پەیوەست نییە بە ئێوەوە و ئەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ئەوە دیاری دەکات.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha