٢٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٣٢
Source: Mehrnews
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران

نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاودەردی بۆ گەلی ئێران نارد.

 ، لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێراندا هاتووە:

سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييانى تەقینەوه‌كه‌ى ئەمڕۆى بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس ده‌كه‌ين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.

له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران و سەلامەتی و ئارامى بۆ گەلی دۆستی ئێران دەخوازين.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/26

Your Comment

You are replying to: .
captcha