٢٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٠
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە بەندەر عەباس/ بریندارانی بەسەر کردەوە

لەگەڵ گەیشتنی سەرۆک کۆمار بۆ هورمزگان، سەردانی قوربانیانی ڕووداوی بەندەری شەهید ڕەجایی کرد.

مەسعوود پزشکیان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ئێسکلەی شەهید ڕەجایی، بۆ بەندەر عەباس سەفەری کردووە.

پزشکیان دەستبەجێ دوای چوونە ناو ناوەندە دەرمانییەکانی بەندەر عەباس سەردانی بریندارەکان دەکات.

لەگەڵ ستافی پزیشکی قسەی کردووە و زانیاری لەسەر پرۆسەی چارەسەری ئەو کەسانە زانیوە

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha