وەفدی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان(دەم پارتی) پاش دیداری 2 کاتژمێریی لەگەڵ یێڵماز تۆنچ وەزیری دادی تورکیا، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو دیدارە و لەوان هەلومەرجی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، زیندانییە نەخۆشەکان و ڕیفۆڕمی یاساگەلی نادادپەروەرانە، کراوە.
گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەبارەی ئەو دیدارە ڕوونی کردەوە: بابەتی سەرەکیی ئێمە، هەلومەرجی تەندروستیی بەڕێز ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بوو و بە وەزیرمان ڕاگەیاند کە لە هولەمەرجی ئابلۆقەدراوی ئێستادا، ئۆجەلان ناتوانێت بەشداری ڕەوتی ئاشتەوایی بێت و هەڵوەشانەوەی بەپەلەی ئەو دۆخە، لە یەکەمایەتییەکانی ئێمەیە و هیوادارین لە داهاتووی نزیکدا شایەدی گۆڕانکاریگەلێک لەوبارەیەوە بین.
342/
Your Comment