٢٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٥١
Source: Mehrnews
ڕووسیا هێزی یارمەتیدەری پسپۆڕ بۆ ئێران دەنێرێت

پوتین فەرمانی ناردنی تیمی فریاگوزاری بۆ ئێران دەرکرد

 باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران ڕایگەیاند، دوابەدوای داوای هاوبەشە ئێرانییەکان، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا فەرمانی ناردنی دەستبەجێی چەند فڕۆکەیەکی هەڵگری هێزی پسپۆڕ لە وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیای دەرکردووە.

ئەم تیمە فریاگوزاریانە کە پێکهاتوون لە کەسانی شارەزا و بەئەزموون ڕەوانە دەکرێن بۆ هاوکاریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی.

دوێنێ شەممە تەقینەوەیەک لە ئێسکلەی شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس ڕوویدا کە تا ئێستا 25 کوژراو و 1086 برینداری لێکەوتووەتەوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha