دوابەدوای ڕووداوی ئازاربەخشی ئاگرکەوتنەوە لە ئێسکلەی شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە خەمبارەکان، فەرمانی بە بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری داوە کە بەدواداچوونی تەواو بکەن بۆ ئاشکراکردنی هەر کەمتەرخەمی یان نیازێک لەم ڕووداوەدا و بە پێی ڕێساکان بەدواداچوون بکەن.
وتیشیان: پێویستە هەموو بەرپرسان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لە پێشگرتن لە ڕووداوە دڵتەزێن و زیانبەخشەکان.
لە کۆتاییشدا دوعای بەخیریان بۆ برینداران کرد و لە خودای گەورە داوای لێخۆشبوونیان بۆ کۆچکردووان و سەبر و ئارامی بۆ خانەوادەی خەمباریان کرد.
زیادیشیان کرد: لە دڵەوە سوپاسی ئەو کەسە بەخشندانە دەکەم کە لە ساتەوەختی پێویستدا ئامادە بوون خوێن ببەخشن بە بریندارەکان.
/
Your Comment