٢٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٣١
Source: Mehrnews
کۆبوونەوەی ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات

گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە گەڕی سێهەمدا ئێستا لە مەسقەتی عومان لە بەڕێوەچووندایە.

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی تەکنیکی-شارەزایان ئەنجام بدرێت.

تیمی تەکنیکی و پسپۆری ئێران بە سەرۆکایەتی کازم غەریبابادی و مەجید تەخت ڕەوانچی و تیمی ئەمریکیش مایکل ئەنتۆن سەرپەرشتی دەکات.

ئەمە یەکەمین خولی دانوستانی تەکنیکی و شارەزایی نێوان ئێران و ئەمریکایە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.

لە ئێستادا دوو وەفدی ئێران و ئەمریکا لە گفتوگۆدان.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، نزیکەی ١٢ ئەندامی شاندی ئەمریکی لە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران ئامادەن.

شارەزایانی هەڵگرتنی گەمارۆکان بەشێکن لە شاندی ئێران لەم دانوستانانەدا.

دەوترێت کەشێکی دان و ستاندن لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەستیپێکردووە، بە نێوەندگیری عومان.

ئێران و ئەمریکا بۆ سێهەمین جار لە کۆبوونەوەدان

دیداری عێراقچی وەزیری دەرەوەی عومان

پێش کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عومانیەکەی گفتوگۆیان کرد.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha