گیدۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تەلەگراف وتی: ئەگەر بتوانرێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی ئێران بکرێت، ئەمە جێگای قبووڵ کردنە.
ئەمه له کاتێکدایه که هەموو چالاکییه ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشتیانه و له ژێر چاودێری چاودێرانی نێودەوڵەتی به ڕێوەدچێت.
ناوبراو بە ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی میدیاکان کە ترامپ ڕێگری لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد کە هێرش بکاتە سەر ئێران، زیادی کرد: من ئەندامی کابینەی ئەمنی و بەشداری لە هەموو کۆبوونەوە تایبەتەکاندا دەکەم. لەبیرم نییە بڕیارێکی لەو شێوەیە سەبارەت بە ئێران درابێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ڕژێمی زایۆنی چەندین جار هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە ئێران کردبوو.
342/
Your Comment