ئیبراهیم ڕەزایی سەبارەت بە ناوەڕۆکی دانیشتنی ئەوڕۆی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لەگەڵ کازم غەریبئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: بەڕێز کازمئابادی لەو دانیشتنەدا ڕاپۆرتێکی لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆم ئاراستە کرد.
غەریبئابادی لەو دانیشتنەدا ڕایگەیاند: دانوستانەکانی ڕۆم سەبارەت بە چوارچێوە گشتییەکان، ڕۆژەڤ و پرسە تەکنیکییەکان بووە و لایەنەکان لەوبارەیەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و پێشنیاری ئێمە کە لە چوارچێوەی نیزام و پەسندکراوەکانی دامودەزگای باڵادەست تۆمارکراوە، ڕوونە و لە گۆشەنیگای ئیمەوە هەموو گەمارۆکان بۆ کرانەوەی گرێی ئابووری و بەهرەمەندیی گەلی ئێران دەبێ هەڵوەشێنەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کرد: ئێمە لە سەر مافی ئێران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم دانوستان ناکەین و پیتاندنی ئۆرانیۆم بەشێکە لە هێڵی سووری ئێمە و بە لایەنی بەرامبەر ڕاگەیێندراوە کە ئێران بە دوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە و مەبەست لە پیتاندنی ئۆرانیۆمیش ئاشتیخوازانە بووە.
342/
Your Comment