٢٠ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٧
Source: Mehrnews
دەنگۆی دانوستانی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بەدرۆ خرایەوە

هیبا ناسر، پەیامنێری ئەلشەرق لە ڕۆما، ئەمڕۆ پاگەندەی کرد کە "وەفدەکانی ئەمریکا و ئێران لە یەک ژووردان لە باڵیۆزخانەی عومان لە ڕۆما". بەڵام ئەم هەواڵە ڕاست نییە.

 ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی نێوان لایەنەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.

ئێران چەندین جار ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان تەنیا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمین و ناڕاستەوخۆن.

ماوەی نزیکەی نیو سەعات وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە یەکێک لە شوێنە دیپلۆماسییەکانی عومان لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha