مستەفا قانعی بەڕیوەبەری بنکەی بایۆتەکنۆلۆژیای توندروستی و تەکنۆلۆژیای پزیشکی لە پرێس کۆنفڕانسێک لە شوێنی جێگرایەتی زانستی، وتی: ئێران لە بواری خانەگەلی بنیاتی و ژێندەرمانیدا کە باڵاترین ئاستی نرخی زێدەی ئابووریی لە دنیادا هەیە، لە پلەی دوازدەهەمی جیهانە و ئامانجی ئیمە ئەوەیە کە تا کۆتایی پلانی حەوتەم ببینە یەکێک لە پێنج وڵاتی سەرتری جیهان لەو بوارەدا.
قانعی پێشبینیشی کرد کە ئێران ببێتە پێشەنگی ژێن و خانەدەرمانی و وتیشی: لە ئێستادا دەرمان بە ڤایرۆسەکان دەستی پێکردووە و نەخۆشان هەڵبژاردراون و سەرکەوتنی باشمان لە دەرمانی تۆمۆری موسڵدان بە بەهرەوەرگرتن لە ڤایرۆس بەدەست هێناوە. و چاوەروانی پشتڕاست کردنەوەی ئەم شێوازە دەرمانییە لە لایەن ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانین بۆوەی وەک دەرمانێکی گشتی بەکار بهێنرێت.
342/
Your Comment