ئێران و ئەمریکا لە باڵوێزخانەی عومان لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، گەڕێکی دیکە لە دانوستانەکانیان بەڕێوەدەچێت.
گەڕی دووەمی دانوستانەکان کۆتایی هات
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەک گەڕی یەکەم ناڕاستەوخۆ دانوستان دەکەین
ئیسماعیل بەقایی وتی: نزیکەی کاتژمێرێکە وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی عومان، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان بەردەوامە.
ئەنجامدانی دانوستان وەک خولی یەکەم وایە. دوو شاند لە دوو هۆڵی جیاوازدا ئامادەن.
دەنگۆی دانوستانی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بەدرۆ خرایەوە
هیبا ناسر، پەیامنێری ئەلشەرق لە ڕۆما، ئەمڕۆ پاگەندەی کرد کە "وەفدەکانی ئەمریکا و ئێران لە یەک ژووردان لە باڵیۆزخانەی عومان لە ڕۆما". بەڵام ئەم هەواڵە ڕاست نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی نێوان لایەنەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.
ئێران چەندین جار ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان تەنیا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمین و ناڕاستەوخۆن.
ماوەی نزیکەی نیو سەعات وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە یەکێک لە شوێنە دیپلۆماسییەکانی عومان لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت
وەفدی ئێران و ئەمریکا گەیشتنە شوێنی کۆبوونەوە
هەر دوو وەفدی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا گەیشتنە باڵوێزخانەی عومان لە شاری ڕۆمای ئیتالیا
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە باڵوێزخانەی عومان لە ڕۆما لەگەڵ بەدر بووسەعید هاوتای عومانی خۆی دیداری کرد.
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا پیش دانوستانی ڕۆما
وەزیری دەرەوەی ئێران پێش گەڕی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما کۆبوونەوە.
Your Comment