لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ و هاتنە سەرکاری حکوومەتی کاتیی سووریا بە سەرۆکایەتیی "ئەحمەد شەرع"، ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی سووریا کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە سەرانسەری سوریا کوژراون.
زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ بووە کە ٩ هەزار و ٢٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە هەفتەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا دوو هەزار و ٣٥٤ کەس کوژراون و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە هەزار و ٩٦٦ کەسی دیکە بوونەتە قوربانی توندوتیژی.
سەنتەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە زۆرینەی قوربانییەکان خەڵکی سڤیلن کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی و سەربەخۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە بۆ پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی ئەو ئامارانە بڵاونەکراوەتەوە.
Your Comment