بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ٥ ناوەند و تاکێکی دانیشتووی ئێرانی لە پەیوەندی لەگەڵ پاڵپشتی لە پلانی ناڤۆکیی تاران سەپاند.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا ناوەند و دامودەزگاگەلی بەرهەمهێنەر یان دابینکەری تەکنۆلۆژیا گرنگەکانی کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای سانتریفیووژی ئێران و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کردۆتە ئامانج.
342/
Your Comment