٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٤٣
Source: Mehrnews
کەجەکە: پەکەکە تەنیا بە ئامادەبوونی ئۆجەلان هەڵدەوەشێتەوە

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە ڕایگەیاند کە هەڵوەشانەوەی پەکەکە تەنیا لە ئەگەری وەستاندنی هێرشە سەربازییەکان و بەشداریی ڕاستەوخۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆنگرەی حزبیدا مومکینە.

  مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە لێدوانێک بۆ میدیا هەبەر، وێڕای داواکاری بۆ وەستاندنی خێرای هێرشە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر پەکەکە و ڕەخساندنی هەلی بەشداریی ئۆجەلان لە کۆنگرەی پەکەکە، هوشداری دا: ئەگەر دۆخەکە لە سەر پەسیڤ‌بوونی دەوڵەت بەردەوام بێت، بزووتنەوەی کوردی دەستوەستان نابێت و ڕەوتی گۆڕانکارییەکان بە ئاراستەیەکی تردا دەچێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەیی پەکەکە بۆ پێڕەوکردنی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ی فێڤرییە و هەڵوەشانەوەی بەپێی ویستی ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە، جەختی کرد: پێداویستییەکانی ئەو هەنگاوە بریتن لە بەڕیوەچوونی کۆنگرەیەکی فەرمی، وەستاندنی هێرشە سەربازییەکان و بەشداریی ڕاستەوخۆی ئۆجەلان لەو پرۆسەیە. چونکە هیچ حزبێک بەبێ بەڕیوەبردنی کۆنگرە ناتوانێ هەڵوەشێتەوە و ئەوە کۆنگرەیە کە دەبێ بڕێار بدات و ئۆجەلانە کە دەبێ چاودێریی بکات.

قەرەسوو بە بیرهێنانەوەی بەڵینەکانی ئەنقەرە بۆ گۆڕینی هەلومەرجی زیندانی ئیمرالی و وەدی‌هێنانی "مافی هیوا"، ڕاشیگەیاند کە سەرەڕای ئەو بەڵێنانە، هیچکامی وەدی نەهاتووە و تورکیا لە بری کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، پەرەی بە هێرشی سەربازیی داوە و تەنانەت مۆڵەتی سەردان‌کردنەوەی بە وەفدی دانوستانکاری ئیمرالی نەداوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha