١٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٠٦
Source: Mehrnews
عێڕاقچی: پرسی ئەتۆمی ئێران ڕێگاچارەی سەربازی نییە

سەید عەباس عێڕاقچی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی: شەڕی دەروونی درێژەی هەیە، بەڵام دووپات بوونەوەی شەڕی شکست خواردوو ژیرانە نییە؛ ئێران ئامادەی بەرگرییە و وازی لە دیپلۆماسی نەهێناوە.

 سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی: ئێمەش زۆر دەبیسین کە ئیسرائیل لەوانەیە دیسانەوە هێرش بکاتەوە، دوو خاڵ لە ئەو بارەوە بڵێم ، یەکێکی ئەوەی کە شەڕی دەروونی بەشێک لە شەڕی ڕاستەقینەیە و وادیارە ئەوان ئێستا خەریکن لەسەر شەڕی دەروونی کار دەکەن و بەدوای دروست کردنی ترس لە ئێرانن و ئەوەش بەشێک لە شەڕی گشتی ترە کە دەیانەوێت لەسەر جێبەجێی بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: خەڵکی ئێمەە خوویان بە شەڕی دەروونی گرتووە و لەوانەیە ساڵەها بێت کە ئەمریکیەکان و ئیسرائیلیەکان ئەو هەڕەشە دەکەن و بۆ ساڵەهای ساڵە ئەمریکا هەمیشە دەیوت کە هەموو بژاردەکان لەسەر کورسیە، کەواتە زیاتر هەوڵ بۆ دروست کردنی ترس لە کۆمەڵگا بوو و ئەوە کارێکە کە ئێستا ئەنجام دەدرێت.

عێڕاقچی درێژەی دا: ئەوە ئاڵبەت بە ئەو واتا نییە کە ئێمە شەڕ لەبەرچاو نەگرین، بەڵێ ئەگەری شەڕ هەر هەبووە و ئێستاش هەر هەیە، بەڵام هەم ئەمریکیەکان و هەم ئیسرائیل دەزانن کە شەڕی ڕابردوو، شەڕی دوازدە ڕۆژە ئەزموونێکی شکست خواردوو بوو. واتا ئەوان نەگەییشتن بە ئامانجەکانیان و ئەگەر دووبارە تاقی بکەنەوە هەر هەمان ئەنجام دەست دەخەن.

ناوبراو ئاماژەی کرد: ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە و هێزە چەکدارەکان و خەڵکی ئێمە ئامادەی بەرگری لە وڵاتن لە هەر دۆخێکدا، ئەوە بە ئەو واتا نییە کە ئێمە خوازیاری شەڕین ئێمە بەدڵنیاییەوە خوازیاری چارەسەری پرسەکان لە ڕێگای دیپلۆماسین، ئەوە کارێک بوو کە من لە نیۆیۆرک ئەنجامم دا و هەلێک بۆ دیپلۆماسی پێک بێت، بەڵام وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا بڕیاری خۆیان لە سەر سناپ باک دابوو. بۆ ئێمە یەکمایەتی دیپلۆماسیە بەڵام بۆ هەر دۆخێکی دیکەش ئامادەییمان هەیە هەر ئەو جۆرە کە لە شەڕی پێشوو نیشانمان دا بە ئامادەیی تەواوەوە بەرگری لە وڵات دەکەین.

عێڕاقچی زیادی کرد: جاری پێشوو ئەمریکا گەورەترین بۆمبەکانی خۆی بەکارهێنا بەڵام نەگەییشتە ئەنجام، کێشە هەر لەوێیە! پرسی ئەتۆمی ئێران ڕێگاچارەی سەربازی نییە لەوانەیە بتوانن باڵەخانە و جیهازاتەکان لەناو ببەن بەڵام ناتوانن تەکنۆلۆژیاکە لە ڕێگای بۆمب و هێرشی سەربازیەوە لەناو ببەن.

هەروەها ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا دووبارە هێرش بکات ئێمەش هێرش دەکەینە سەر بنەکانی ئەوان لە هەر کوێ بێت، سەرەڕای ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێمان دۆستین و ئەو دۆستایەتیە دەپاریزرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەوڵی وڵاتانی ئەورووپی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان وتی: مەبەستی من هەوڵێک بوو کە سێ وڵاتی ئەورووپی لە ئەنجومەنی ئاسایش دایان و هەوڵیان دا گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان بگەڕێننەوە و بە بڕوای من ئەوە گورزێک لە دیپلۆماسی بوو چونکوو کێشە سەرەکیەکەی چارەسەر نەکرد و ئەستەم تر و پێچراوتری کردەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha