١٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٠٥
Source: Mehrnews
سێبەری سەربازیی ئیسرائیل بەسەر باشووری سووریا؛ ناڕەزایەتی ئەمریکا و دەستەوەستانی جۆلانی

ئەرتەشی ئیسرائیل پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار لە ڕێگەی بەرزاییەکانی گوڵانەوە تواو سێبەری داگیرکارانە خستۆتە سەر سووریا و بە پەرەدان بە هەرێمی مەودا، سەرەڕای دستەوەستانیی دەوڵەتی کاتی جۆلانی و ناڕەزایەتی ئەمریکا، بە جۆرێک خەریکی داگیرکاریی سووریایە.

 بەشی نێوەدەوڵەتی: پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار، باشووری سووریا بووە کانوونی شەڕ و ناکۆکی ئەمنی و سەربازی و لەمناوە ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بە جێگرکردنی تانک، درۆن و کردنەوەی بنکەگەلکی جۆراوجۆر لە بەرزاییەکانی گوڵان و پارێزگای قەنیترە، کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر ناوچە سنوورییەکانی سووریادا سەپاند. ئەگەرچی ئیسرائیل مانەوەی لەو دۆخەدا کاتی و بۆ سڕینەوەی پاشماوەی هێزەکانی ئەسەد ڕاگەیاند، بەڵام بەڵگە مەیدانییەکان نیشان دەدەن کە ئەم مانەوەیە بەجۆرێک داگیرکارییەکی پاوەجێیە و بۆتە ئاستەنگێکی ناوخۆیی بۆ دەوڵەتی کاتی ئەحمد شەرع و ناکۆکیی نێوان واشنتۆن و تلاڤیڤ سەبارەت بە داهاتووی سووریا.

ڕاپۆرتەکان اباس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل تا ئێستا نزیکەی 6 تا 9 بنکەی سەربازیی لە باشووری سووریادا کردۆتەوە و دەستی داوەتە زەوتی چەک، ڕووخاندنی خانووبەرە و هێرشی شەوانە بۆ سەر خەڵکی خۆجێی و ئەو هەڵمەتانە بۆتە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی، ئاوارەیی خێزانەکان و ورووژانی شەپۆلێک لە نیگەرانی و تووڕەیی لای ئەو خەڵکە.

دەوڵەتی ئەحمەد شەرع بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە سەرتاسەری سووریا بهێنێتە ژێر کۆنتڕۆڵی گشتیی خۆی و شەڕ و تێهەڵچوونی فیرقەیی لە نێوان درۆزی و هۆزە پاشکەوتووەکان لە پارێزگای سوەیدا، ئامادەبوونی سنوو‌رمەندی دەوڵەتی ناوەندی و ڕۆڵی هێزە دەوڵەتییەکان لە پاڵپشتی کردنی هەندێک لە هۆزەکان، بووە هۆی ئەوەی بەشێکی بەربڵاو لە باشووری سووریا بکەوێتە ژێر ڕکێفی ئیدارەی خۆجێی و درۆزییەکان. ئەم هەلومەرجە وێڕای بوونی ئیسرائیل لەو ناوچانە، بۆتە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ئەمنیی باشووری سووریا.

ل لایەکی ترەوە ئەم ئامادەبوونی سەربازییەی ئیسرائیل لە باشووری سووریا گرێی‌خواردووە بە گۆڕانکارییەکانی لوبنان و غەزە و اپاش دوایی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و شەڕی لەگەڵ حیماس لە ساڵی 2023، هێزە ئیسرائیلییەکان هێشتا 5 خاڵی بەرز لە باشووری لوبنانایان لە بندەستە و بەردەوامن لە هێرشی ئاسمانی و زەوینییان. لە غەزەشدا ناوچە مەوداکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل لەجێی خۆیانن و ئەم جموجۆڵانە بۆتە هۆی نیگەرانیی سوورییەاکان سەبارەت بە بڕیاری داگیرکاریی هەمیشەیی باشووری سووریا لە لایەن ئیسرائیلەوە.

لە لایەکی دیکەوە ستراتژیی ڕژیمی زایۆنی لە باشووری سووریا، ناڕەزایەتی واشنتۆن و هەندێک هاوپەیمانی ناوچەیی بەدواوە بووە. بنیامین نتانیاهۆ بەدوای هەرێمی مەودای مەدەنی لە دیمەشقەوە تا بەرزاییەکانی گوڵانە، بەڵام ئەمریکا و ترامپ وێڕای پاڵپشتی و داکۆکیان بۆ سەقامگیربوونی دەوڵەتی شەرع، داوا لە ئیسرائیل دەکەن کە خۆی لە هەڵمەتێک کە ببێتە هۆی دواکەوتنی ڕەوتی نۆژەن‌کردنەوە و سەقامگیریی سووریا بپارێزێت؛ ناکۆکییەک کە نیشاندەری شەڕ و ململانێ و ئاڵۆزی لە سیاسەتی دەرەوەیی ناوچەیە.

خود دانیتشتووانی باشووری سووریا و تەنانەت درۆزییەکانیش، ئامادەبوونی ئیسرائیل لەو ناوچانە بە هەڕەشە دەزانن و زۆربەیان لایان وایە کە ئیسرائیل نەک لەپێناو ئاسایشی خۆی، بەڵکوو زێدەڕۆیانە کۆنتڕۆڵی کاروباری ناوچە سنوورییەکانیشی گرتۆتە بندەست و دانیشتووانی بەیت‌جێن، قەنیترە و ناوچەگەلی هاوێریان، باس لە هێرشی شەوانە، پشکنینی مۆبایلەکان، ڕووخانی مالەکان و کوژرانی خەڵکی سڤیل وەک ڕەوتێکی ڕووتینی ڕۆژانەیان لە لایەن هێزە ئیسرائیلییەکانەوە دەکەن.

بەگشتی، ئامادەبوونی سەربازیی ئیسرائیل لە باشووری سووریا، پەرەدان بە هەرێمی مەودا و کردنەوەی بنکەگەلی جۆراوجۆر، بۆتە ڕاستییەکی نوێ و ئاڵۆز و حاشاهەڵنەگر لە ناوچەدا؛ ڕاستییەک کە ئاستەنگی ناوخۆیی و دەستەوەستانیی ئەحمەد شەرع، شەڕ و تێهەڵچوونی فیرقەیی، گوشاری نێودەوڵەتی و ناکۆکیی واشنتۆن و تلاڤیڤی سەبارەت بە داهاتووی سووریا بەدواوە بووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha