سەرچاوەیەکی ئەمنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمەیادین جەختی لەوە کردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمرۆوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەسەر چیای قەندیل لە باکووری عێراقدا دەسووڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: تێبینی ئەوە کراوە کە هێزەکانی تورکیا بەرەو ناوچەکانی باشووری چیای قەندیل لە باکووری عێراق جووڵەیان کردووە.
سەرچاوەیەکی دیکە ڕایگەیاند، ئەم ناوچە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی تورکیا بۆتە کێشە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەفڕن.
ئەم جموجۆڵە سەربازییانەی تورکیا لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە سیاسەتمەدارانی عێراق چەندین جار ناڕەزایی خۆیان لە کارەکانی ئەنقەرە دەربڕیوە.
342/
Your Comment