٥ ئازار ٢٠٢٥ - ٠٠:٣٢
Source: Mehrnews
سووڕانەوەی درۆنە شەڕکەرەکانی تورکیا بە سەر قەندیل

فڕینی بەرفراوانی درۆنەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی باکووری عێراق و جووڵەی هێزەکانی ئەو وڵاتە بەرەو بەرزاییەکانی قەندیل سەرنجی میدیا عەرەبییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

  سەرچاوەیەکی ئەمنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمەیادین جەختی لەوە کردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمرۆوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەسەر چیای قەندیل لە باکووری عێراقدا دەسووڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: تێبینی ئەوە کراوە کە هێزەکانی تورکیا بەرەو ناوچەکانی باشووری چیای قەندیل لە باکووری عێراق جووڵەیان کردووە.

سەرچاوەیەکی دیکە ڕایگەیاند، ئەم ناوچە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی تورکیا بۆتە کێشە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ کۆکردنەوەی‌ زانیاری دەفڕن.

ئەم جموجۆڵە سەربازییانەی تورکیا لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە سیاسەتمەدارانی عێراق چەندین جار ناڕەزایی خۆیان لە کارەکانی ئەنقەرە دەربڕیوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha