فەرزاد ئەڵماسی سەرپەرشتی فەرمانداری پاوە لە دیداری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە ئاماژەی دایە سەر هاوشێوەی فەرهەنگی، ئایینی و... لە نێوان دوو شاری پاوە و هەڵەبجە و وتی: گەشەی پێوەندی ئابووری، گەشتیاری و سەرمایەدانەری لە سنووری شوشمێ لە گرینگترین بابەتگەلێکە کە بە هاوکاری دوو قۆڵی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بەدوایداین.
ناوبراو زیادی کرد: بێ گومان بە هەڵگرتنی لەمپەر و کێشەکان لە سنووری شوشمێ، بەستێنی زیاتر بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری گونجاو لە پاوە زیاتر دەبێتەوە.
لە درێژەدا شێخ تاهیر عزەدین محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە وێرای دەسخۆشی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و هەرێم بۆ کردنەوەی سنووری شوشمێ-تەوێڵە، وتی: بە پێی کردنەوەی ئەو سنوورە و مەودای نزیکی 12 کیلۆمەتری سنووری سازان گرینگترین خواستی خەڵکی هەڵەبجە کردنەوەی سنووری سازانە.
342/
