٢٧ شوبات ٢٠٢٥ - ٢٠:٢٤
گەشەی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان پاوە و هەڵەبجە

سەرپەرشتیانی فەمانداری پاوە وتی: گەشەی پێوەندییەکانی ئابووری، گەشتیاری و سەرمایەدانەری لە سنووری شوشمێ لە گرینگترین بابەتەکانی هاوکاری دوولایەنە لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجەیە.

  فەرزاد ئەڵماسی سەرپەرشتی فەرمانداری پاوە لە دیداری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە ئاماژەی دایە سەر هاوشێوەی فەرهەنگی، ئایینی و... لە نێوان دوو شاری پاوە و هەڵەبجە و وتی: گەشەی پێوەندی ئابووری، گەشتیاری و سەرمایەدانەری لە سنووری شوشمێ لە گرینگترین بابەتگەلێکە کە بە هاوکاری دوو قۆڵی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بەدوایداین.

ناوبراو زیادی کرد: بێ گومان بە هەڵگرتنی لەمپەر و کێشەکان لە سنووری شوشمێ، بەستێنی زیاتر بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری گونجاو لە پاوە زیاتر دەبێتەوە.

لە درێژەدا شێخ تاهیر عزەدین محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە وێرای دەسخۆشی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و هەرێم بۆ کردنەوەی سنووری شوشمێ-تەوێڵە، وتی: بە پێی کردنەوەی ئەو سنوورە و مەودای نزیکی 12 کیلۆمەتری سنووری سازان گرینگترین خواستی خەڵکی هەڵەبجە کردنەوەی سنووری سازانە.

342/