٢٧ شوبات ٢٠٢٥ - ٢٠:٢٣
سپای پاسداران: زەوی و ئاسمان و دەریا لە دوژمن دادەخەین

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران وتی: منداڵانی ئەم خاکە؛ دەریا و وشکانی و ئاسمان لەدژی دوژمنان دادەخەن.

  سەرلەبەیانی پێنجشەممە لە مەراسیمێکدا بۆ زیادکردنی کەرەستەی نوێ بۆ هێزی دەریایی سپای پاسداران، سەردار حوسێن سەلامی ڕایگەیاند کە دوژمنان بەدوای زاڵبووندان بەسەر وڵاتانی دیکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە تێگەیشتووین کە بەهێزبوون یەکسانە لەگەڵ ئازیز بوون، هاوتایە لەگەڵ سەلامەتبوون". لەو شوێنانەی کە دوژمنەکانمان دەریا دەکەنە سەکۆیەک بۆ وڵاتانی دیکە و ستراتیژییەکانیان بۆ کارتێکردن لەگەڵ وڵاتان لە بنەڕەتدا لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە و هەژموون دامەزراوە، ئێمە هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە جگە لە بەهێزبوون و پشت بەستن بە بەهرە و تواناکانی خۆمان.

سەلامی نەتەوەی ئێرانی دڵنیا کردەوە کە منداڵانی ئەم خاکە ڕێگای دوژمنان لە دەریا و وشکانی و ئاسماندا دەگرن و تا تەسلیم بوون بە ئیرادەی نەتەوەی ئێران بەدوایاندا دەڕۆن.

342/