٢ شوبات ٢٠٢٥ - ١٩:٠٧
سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق والی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک کردە ئامانج و لەئەنجامدا ئەو فەرماندەیە و چەند چەکدارێکی دیکەی داعش کوژران.

  ماڵپەڕی ( السومریة نیوز) لەزاری سەرچاوەیەکیەوە بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری و بەدواداچوونی ورد، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەیەکی داعشیان بۆردومانکرد و لەئەنجامدا والی کەرکوکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و شەش چەکداری دیکەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کوژران.

ئەوەشیخستەڕوو، دوای بۆردومانەکە، هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەلاحەدین چونە شوێنەکە و تەرمی ئەو تیرۆریستانە و کۆمەڵێک پشتوێنی بۆمبڕێژکراو و کەلوپەلی چەکدارەکانیان دۆزیەوە.

342/