سەرچاوەیەکی خۆجەیی لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین جەختی کرد کە بەشێک لە سەربازانی ئیسرائیل لە میحوەری سەدی ئەلقاد لە نزیکی سەیدا هەڵکەوتوو لە گولانی داگیرکراو کشاونەتەوە و بەرەو تەل ساقی لە ئەو بەرزاییانە ڕۆشتوون.
ئەو ناوچەیە دەڕوانێتە سەر دەریاچەی یرموک و دەڤەری باشووری قنیترەدا. ناوبراو زیادی کرد کە ئیسرائیل بەشێکی دیکە لە سەربازانی خۆیی لە میحوەری نێوان بنکەی سەربازی 74 و ئەلرقاد و تەعیم هێشتووەتەوە. پێشڕەوی داگیرکەران لە سووریا بەرەو سەرچاوە ئاوییەکان و بەنداوەکان لە باشووری ئەو وڵاتەیە.
هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە داگیرکەرانی ئیسرائیلی جیهازاتی پێوەندی پێشکەوتوویان لە بەرزاییەکانی قرس النقل هەڵکەوتوو لە دەڤەری قنیترە داناوە. ئەو ناوچە دەڕوانێتە سەر مجدل ئەلشەمس و هێڵی فریاکەوتنی داگیرکەران بەرەو سنوورەکانی لوبنان.
342/