٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠٣
تێلاڤیڤ سەری لێشێواوە؛ کات و ئاستی وەڵامەکەی ئێران دیار نییە

درێژەی باس و گفتوگۆکان لە شوێنە سیاسی و مێدیاییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئاست و کاتی وەڵامی ئێران بە هێرش بۆ سەر ئەو ڕژیمە باس لە سەر سەرلێشێواوی و نیگەرانی ئەو ڕژیمە دەکات.

 کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل راپۆرتی دا کە ئەو ڕژیمە هێشتا هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی وەڵامەی ئێران لە ئاستی سەرەوە درێژە دەدەن.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتە هاتووە: بەراوردەکان لە ئیسرائیل باس لە ئەوە دەکات کە ئێران هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل بەڵام هێشتا ئاستی ئەو هێرشە و کاتەکەی ناڕوونە.

کەناڵی 12 ی ئیسرائیل زیادی کرد کە لەوانەیە ئێران لە چەند لاوە و نەک هەر لە خاکی خۆیەوە هێرش دەکات.

342/