ڕێکخراوی کاروباری نێودەوڵەتیی واتسۆن لە زانکۆی براونی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە دەسپێکی شەڕی غەزەوە، ئەمریکا لانیکەم ۲۲.۷۶ ملیارد دۆلار یارمەتی سەربازیی داوەتە ئیسرائیل و ئەم یارمەتییە لە چەک و چۆڵی قورسی جەنگی تا ناردنی کۆپاپۆرەی فرۆکەهەڵگری لەخۆ گرتووە.
بە گوێرەی ئەم ڕۆژنامە زایۆنییە و بەپێی لێکدانەوەی ڕێکخراوی واتسۆن تێچووی سەرەوە تەنیا لەخۆگری بەشی یەکەمی یارمەتییەکان دەوڵەتی ئەمریکایە و هاوکات لە ١٣ی ئەگێستی ئەمساڵدا بڕیار درا کە یارمەتیگەلێک بە بایەخی ۲۰.۳ ملیارد دۆلار کە بریتییە کە فرۆشی ٥٠ فرۆکەی ئێف ١٥ و زیاتر لە ٣٢ هەزار دەزگا تانک و زرێپۆشی تاکتیکی و ٥٠ هەزار گوللەی تۆپخانە لە مەودای ساڵەکانی ٢٠٢٦ تا ٢٠٢٩ ڕادەستی تلاڤیڤ بکات.
شایانی باسە لەو تێچووە نزیکەی ۱۷.۹ ملیارد دۆلار راستەوخۆ لە کەرتی سەربازیدا و ۴.۸۶ ملیارد دۆلاریش لە بواری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی جەنگی و لەوان بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی ناردنی کۆپاپۆری فرۆکەهەڵگر و باتریگەلی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانیدا خەرج کراوە.
بەمجۆرە دەوڵەتی ئەمریکا لە دوای شەڕی دوەمی جیهانی تا ئێستا زیاترین یارمەتی سەربازی داوەتە ئیسرائیل کە تێچوویەکی ۲۵۱.۲ ملیارد دۆلاری دەکات و ئەمریکا بەم شێوە تێچووی لەسەدا ٧٠ی جەناتەکانی ئیسرائیلی لە ئەستۆیە.
342/