٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٦:٣٤
هێرشی تیرۆریستی بۆ ناوەندی هەوافەزای ئەنقەرە

لە هێرشی تیرۆریستی بۆ ناوەندی پیشەسازی هەوافەزای ئەنقەرە، یەک کەس کوژرا و ٢ کەسیش بریندار بوون.

میدیاکانی تورکیا لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی پتشەسازی هەوافەزای "توساش" لە ئەنقەرە هەواڵیان دا.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لەو هێرشەدا، یەک کەس کوژرا و ٢ کەسیش بریندار بوون.

عەلی یێرلیکایا بە ئاماژە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدئۆیی لە تیرۆریستان لەکاتی دابەزین لە تاکسییەک، ڕاشیگەیاند: دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی توساش لە دامەزراوەکانی پیشەسازیی هەوافەزای تورکیا لە کۆهامانکازانی ئەنقەرە و بەرزبوونەوەی دەنگی دەسترێژییەکان، کرێکاران بۆ پەناگا ڕاگوێزراون.

342/