٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٨:٤٢
حزبوڵڵا ٣ شارۆچکەی زایۆنی مووشەکباران کرد

حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە لە کارادنەوە بە هێرشە دڕندەکانی ئەرتەشی زایۆنی، ٣ شارۆچکەی زایۆنی‌نشینی مووشکباران کردووە.

  حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە مووشەکبارانی سێ شارۆچکەی زایۆنی‌نشین لە کارادنەوە بە هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر شار و گوندەکانی لوبنان و کۆمەڵکوژیی خەڵکی سفیل هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حزبوڵڵا، هێزەکانی بەرخۆدان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی سێپتامبێر شارۆچکەکانی "سونۆبار"، "ڕەوش بینا" و "سەفد"یان کردە ئامانجی هێرشی مووشەک.

هاوکات تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی وێڕای پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە بەرزبوونەوەی ئاژیری هوشدار لە شارۆچکەکانی "زەرعیەت"، "شومیرا" و "شتەولا" لە جەلیلی ڕۆژئاوایی و بەربوونەوەی مووشەکێک لە "کەریات شەمونا" هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی بەرخۆدان، هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە "کەتسرین" لە گوڵانی داگیرکراو زیانی پێگەیشتووە.

342/