١٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٢٠:٥١
١٠٠ کوژراو و برینداری زایۆنی لە ئەنجامی هێرشی حیزبوڵڵا

سەرچاوەگەلی ئەمنی ئەورووپی ئاشکرایان کرد کە هێرشی ئەمدواییەی حیزبوڵڵا بۆ سەر بنکە سیخۆرییەکانی ڕژیمی زایۆنی نزیکەی ١٠٠ کەس کوژراو و برینداری لێ کەوتۆتەوە.

 سەرچاوەگەلی ئەمنی ئەورووپی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "المیادین" ڕایانگەیاند: هێرشی حیزبوڵڵا بۆ سەر بنکەی یەکەی سیخۆریی ڕژیمی زایۆنی ناسراو بە ٨٢٠٠ و بنکەکانی عەین شیمەر و گلیلۆت، سەرکەوتووانە بووە و چەندین کوژراو و برینداری لێ کەوتۆتەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاشکراشیان کرد کە لەو هێرشانە ٢٢ زایۆنی کوژراون و ٧٤ زایۆنیش بریندار بوونە.

342/