٢٨ ئاب ٢٠٢٤ - ١٩:٤٨
پزیشکیان: گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێکی ستراتژیک

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گفتوگۆی باش و کارامە لە نێوان ئێمە و ڕێبەری تورکمەنستاندا ئەنجام دراوە و گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێکی ستراتژیکی.

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی دیداری بوردی محەمەدۆف و واژۆی یادداشتی ڕێککەوتنی هاوکارییەکانی ئێران و تورکمەنستان، ڕایگەیاند: هیوادارم ئەم ڕێککەوتنانە ببێتە هەوێنی هاوکاری لە بوارەکانی تریشدا.

ڕێبەری نەتەوەیی تورکمەنستانیش وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بۆ پەرەسەندنی هاوکاریی نێوان دوو وڵات، ڕایگەیاند: تورکمەنستان بە هۆی پاڵپشتیی ئێران لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ بێ‌لایەنی دەربڕینی، خۆی بە قەرزداری ئێران دەزانێت.

342/