١٤ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٦:٠٠
تیرۆری ترامپ لە پێنسلڤانیا/ ڕزگاری بوو

دۆناڵد ترامپ لەکاتی وتەدانێکیدا لە گردبوونەوەی هەڵبژاردنەکانیدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەقەی لێکرا، بەڵام ڕزگاری بوو.

 بەرەبەیان بوو کە میدیاکانی ئەمریکا لە کاتی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا ئەمریکا، هەواڵی هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپیان بڵاوکردەوە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری بەرپرسانی ئەمنیەوە بڵاویکردەوە: تەقەکەرەکە لەنێو بەشداربووانی گردبوونەوەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپدا نەبووە و هێرشبەرەکەش لەلایەن هێزەکانی پاسەوانیەوە تەقەی لێکرا.

هەر لەو پێوەندییەدا چەند وێنەیەک بڵاوکرانەوە کە هێرشبەرەکە لەسەربانی باڵەخانەیەک دەردەخات، کە لەوێدا کوژراوە.

342/