٢٢ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٨:٣٥
کوژرانی 4 ئەندامی پەکەکە لە شڕناخ

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: 4 ئەندامی پەکەکە لە شڕناخ کوشتووە.

 وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە شڕناخ سەرکەوتوو بووە لە کوشتنی 4 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان.

عەلی یەرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی "بوزدۆغان-٤" لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای شڕناخ، ٤ سەربازی پەکەکە کوژراون.

وەزیری ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا جەختی لە بەردەوامیی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا کردەوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاری هێزی ئاسمانی و بەکارهێنانی هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی سوپای تورکیا ئەنجام دراوە.

342/