١٦ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٦:١٢
ڕێبەری ئێران سزای زیاتر لە 2600 زیندانی بەخشی

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێبوردن یان کەمکردنەوە و داشکاندنی سزای دوو هەزار و شەشسەد و پەنجا و چوار کەسی زیندانی.

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان و غەدیری خوم ڕێبەری باڵای ئێران، سزای ژمارەیەک زیندانی بەخشی.

ئایەتوڵا خامنەیی ڕەزامەندی دەربڕی بۆ کەمکردنەوە و بەخشینی سزای دوو هەزار و شەش سەد و پەنجا و چوار کەس کە لەلایەن دادگای گشتی و ئینقلابەوە سزادرا بوون.

موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەر، پێشنیاری لێبووردن یان کەمکردنەوە و گۆڕینی سزای پەو کەسانەی کردبوو کە ڕەزامەندی لەسەری درا.

342/