١٥ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٨:٠٠
دیداری بنەماڵەی مامۆستا خزرنەژاد لەگەڵ پێش نوێژی هەینی پاوە

بنەماڵەی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد لەگەڵ مامۆستا مەلا قادر قادری پێش نوێژی هەینی پاوە دیداریان کرد.

 بنەماڵەی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد لە بۆکان و سنەوە بە ئامادەبوون لە ماڵی پێش نوێژی هەینی پاوە حاج مامۆستا قادر قادری دیداریان کرد.

لە ئەو دیدارەدا حاج مامۆستا قادری وێڕای بەخێر هاتنیان وتی: ئەوەی کە ئێمە ئەنجاممان داوە بەس بۆ ڕەزامەندی خودا بووە و بەدڵ ڕازی بە زەحمەت و هاتنی ئێوە نەبووم.لە درێژەی ئەو دیدارەدا باوکی بەڕێز مامۆستا خزرنەژاد بە مامۆستا قادری وت : هاتنی ئێمە بۆ دەسخۆشی لە ئێوەیە و داواتان لێدەکەین پەیامی دەسخۆشی ئێمە وەکوو بنەماڵە شەهید بە ڕێبەر بگەیێنن و ڕایبگەیێنن کە مەمنوونیانین.گۆڕینی سزای ئیعدامی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە بۆ زیندانی، لەگەڵ پێشوازی زانایانی ئەهلی سوننەوە بەرەوڕوو بووەوە.

342/