٧ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٥:٤٨
هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کوردستانی سووریا دواخرا

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کوردستانی سووریا، لەسەر داوای هاوپەیمانییەکانی بەشداربوو لەو هەڵبژاردنانە، لەنێویاندا MSD، جارێکی دیکە دواخرا.

 هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بڕیار بوو لە ١١ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، لەسەر داوای هاوپەیمانییەکانی بەشدار لەو هەڵبژاردنانە لە نێویاندا مەجلیسی سووریای دیموکرات دواخرا.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری ژمارە ٥ی خۆی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەرکرد.

لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیار بوو لە ١١ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، لەسەر داوای پارتە سیاسییەکان و هاوپەیمانییە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.

342/